riklam

لافاو زیانی زیاتر له‌ میلیارێك دینارى به‌ راپه‌ڕین گه‌یاندوه‌

ئابوری 02:29 PM - 2019-01-16
.

.

له‌ساڵی رابردوودا له‌سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه‌ به‌بری یه‌ك ملیارو سێ سه‌دو په‌نجاو حه‌وت ملیۆن دینار زیان به‌هاووڵاتیان گه‌یشتووه‌.

له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia حسێن عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌رگری و شارستانی راپه‌رین رایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌نها له‌ساڵی 2018 دا له‌سنووری ئیداره‌ی راپه‌رین به‌بڕی یه‌ك ملیارو سێ سه‌دو په‌نجاو حه‌وت ملیۆن دینار زیان به‌هاووڵاتییان گه‌یشتووه‌ به‌جۆرێك چوارسه‌دو پانزه‌ خێزان زیاندمه‌ندبوون و بیست و نۆ خانووش به‌هۆی زۆری بارانبارینه‌وه‌ به‌ته‌واوی داروخاوون و سێ ئۆتۆمبێلیش ئاو بردوونی.

وته‌بێژی پۆلیسی به‌رگری و شاره‌ستانی راپه‌رین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رجه‌می ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی زیاندمه‌ندبوون ناوه‌كانیان تۆماركراوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ هاووڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ - رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket