riklam

چه‌ند ڕووداوێكی ته‌قه‌ و ته‌قینه‌وه‌ هه‌ولێر شلۆق ده‌كه‌ن

کوردستان 02:05 PM - 2019-01-16
.

.

زنجیره‌یه‌ك ڕووداو هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان شلۆق ده‌كه‌ن و چه‌ند سه‌عاتێكدا چه‌ند ڕووداوێكی ته‌قه‌ و ته‌قینه‌وه‌ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نووس ڕوو ده‌ده‌ن.

له‌ گه‌ڕه‌كی زیلان پشت مزگه‌وتی ته‌بایی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌حاویه‌كی زبل و خاشاكدا ڕوویدا و كه‌سێك به‌ ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشی به‌ناوی سوریك ئه‌حمه‌د كالیك گیانی له‌ده‌ستدا و تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش هیچ زانیاری و لێدوانێكیان ڕانه‌گه‌یاندووه‌ و ئه‌و ڕووداوه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی دروستكردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16-1-2019 ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌كانی هه‌رشه‌م  هه‌رشه‌م له‌ نزیك شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ كه‌وته‌وه‌ و 14 كابینه‌ی سووتان و به‌ وته‌ی تیمی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هۆكاره‌كه‌ بۆ شۆرتی كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌و كه‌مپه‌دا نزیكه‌ی 1500 ئاواره‌ی شه‌نگال و موسڵی تێدایه‌ كه‌ له‌دۆخێكی خراپی بێ خزمه‌تدان.

هه‌ر شه‌وی ڕابردوو ڕووداوێكی دیكه‌ ترس و نیگه‌رانی لێكه‌وته‌وه‌، ته‌قه‌كردنێكی زۆربوو كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ ڕوویدا. به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia  شه‌ڕه‌كه‌ به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ بووه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامدا دوو بنه‌ماڵه‌ ته‌قه‌ له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن و به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س له‌هه‌ردوولا بریندار ده‌بن .

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ڕێبوار كاكه‌یی به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئێن ئارتی له‌هه‌ولێر له‌سه‌ر سكاڵای فازڵ میرانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستگیر كرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket