riklam

مه‌كته‌بی سیاسی لیژنه‌یه‌ك بۆ دۆخی كه‌ركوك و پرۆسه‌ی سیاسی پێكده‌هێنێت

ی.ن.ک‌‌ 01:59 PM - 2019-01-16
.

.

پێشنوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 16-1-2019، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییی نیشتمانیی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵسه‌نگێندرا. دوایین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، كه‌ له‌ (14-1-2019) به‌رێوه‌چوو و به‌ ئه‌رێنی وه‌سفكرا.

  هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێ دوایین پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كه‌ركوك و عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا.

له‌به‌ر رۆشنایی دوا كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی، له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیدا، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ دۆخی كه‌ركوك و  پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی له‌ به‌غداو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ ئاینده‌. 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket