riklam

رۆژنامه‌نووسه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا

کوردستان 01:35 PM - 2019-01-16
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا رۆژنامه‌نووس رێبوار كاكه‌یی به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ به‌ كه‌فاله‌ت تا رۆژی دادگایی كردن ئازاد كرا.

دوای ئه‌وه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-1-2019 هێزێكی ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر ئۆفیسی ئێن ئارتی له‌ هه‌ولێرو ڕێبوار كاكه‌یی به‌رپرسی ئۆفیسه‌كه‌یان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌به‌ر دادوه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی به‌ كه‌فاله‌ت تارۆژی دادگایی كردن ئازاد كردووه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket