riklam

سوئالێكى موحریج

بابەتی گۆڕاو 01:31 PM - 2019-01-16
.

.

سوئالێكى موحریج

ـ سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ كوڕه‌كه‌ت
ـ بڵێ بابه‌ چى بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو تۆم لێ نه‌یه‌ت؟
*****
ـ سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ فه‌ڕاشه‌كه‌ت
ـ بڵێ دكتۆر بۆ وا زه‌رد و زه‌عیف بووى؟
*****
ـ سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ ژنه‌كه‌ت
ـ بڵێ ئه‌وه‌ بۆ نه‌تتاشیوه‌ حه‌مه‌ومین؟
ـ خۆت ناوت كه‌ریم بێ.
*****
ـ سوئالێكى موحریجت لى َبكات
ـ بڵێ ئه‌م وڵاته‌ بۆچى وا وێران بووه‌؟
ـ خۆى وه‌زیر بێت.
*****
ـ سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ مه‌سئولێكى پارتى
ـ بڵێ ئه‌م خه‌ڵكه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ بێ مه‌وقیفن؟
ـ خۆى چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر گۆڕان بووبێت.
*****
ـ سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ توركیا
ـ بڵێ ئه‌م كێكه‌ چۆن به‌ش بكه‌ین؟
ـ مه‌به‌ستى داهاتى نه‌وت بێ.
*****
سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ بڵێ شه‌ڕى پارتیزانى چى یه‌؟
ـ تۆش یه‌كگرتوو بى.
*****
ـ سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ له‌به‌رده‌م جه‌ماعه‌تا
ـ بڵێ ئه‌م مانگه‌ش ئه‌یلولانه‌كه‌ت وه‌رگرت؟
ـ خۆت كارگێڕى كۆمیته‌ بى.
*****
سوئالێكى موحریجت لێ بكات
ـ دراوسێ تازه‌كه‌تان
ـ بڵێ ئه‌م هه‌تیوه‌ بێ ئه‌ده‌به‌ كوڕى چ سه‌گبابێكه‌؟
ـ ده‌ست بۆ مناڵه‌كه‌ى تۆ راكێشێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket