riklam

عیراق هیچ مووچه‌یه‌كی ساڵی پاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نانێرێت

ئابوری 12:56 PM - 2019-01-16
.

.

لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕگه‌یه‌ك له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 دا له‌باره‌ی مووچه‌ی ساڵی 2018 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نییه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هیچ بڕگه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی ساڵی 2018 ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 دا نییه‌.

راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌دا هه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی مانگانه‌ بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و 68 ملیار دیناریش مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ دابین بنێرێت.

 روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ند بێت به‌وه‌ی رۆژانه‌  250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌بكات، ئه‌و كات حكومه‌تی فیدراڵی عیراق سه‌رجه‌م پشكی كورد له‌ بودجه‌ راده‌ستی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌وتی راده‌ست نه‌كرد، مانگانه‌ بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، له‌گه‌ڵ بڕی 68 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌.

پێشتر رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندبوو: حكومه‌تی فیدراڵی عیراق مووچه‌ی مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی 2018  ده‌نێرێت، به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ له‌ بودجه‌ی گشتی 2019 جێگه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket