هه‌ڵه‌بجه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
کوردستان 11:29 AM - 2019-01-16.
له یاداشتێكدا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانی جیهان ده‌كات، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی پارێزگای هه‌لًَه‌بجه‌بن و ده‌ستی هاوكاری و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه ئه‌و پارێزگا كاره‌ساتباره.
ئه‌مڕۆ 16-1-2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیادا له مۆنۆمێنتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌ندین به‌رپرسی ئیداری ئه‌و پارێزگایه پلانی كاری ئیداره‌ی پارێزگاكه‌یان ئاشكراكرد‌و هه‌رله‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا یاداشتێكیان به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ئاڕسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانه‌ی زلهێزو پێشكه‌وتووی جیهان كرد، كه تێیدا داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان و وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا كرد كه وه‌ك چۆن له رابردودا جیهان بێ ده‌نگ بوون له ئاست ئه‌و كاره‌سات و ناحه‌قی و زوڵمانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كاندا كرا، بۆیه داواتان لێده‌وكه‌ین وه‌ك چۆن هاوكاری و به‌ده‌نگه‌وه هاتنتان بۆ وڵاتانی زیانلێكه‌وتوو كاره‌ساتبار، بێ گوێدانه نه‌ته‌وه‌و ره‌نگ و ئاین و مه‌زهه‌ب و وه‌ك ه‌هه‌ستێكی مرۆڤ دۆستی و مافی مرۆڤ هزاوكاری ئه‌م پارێزگا برینداره‌بكه‌ن له هه‌ر روویه‌كه‌وه به‌ێت له رووی مرۆیی یان ئاوه‌دانكردنه‌وه یان هه‌ر خزمه‌وتگوزارییه‌ك كه هه‌رنه‌بێ به‌شێك له برینه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره ساڕێژبكات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی یاداشتامه‌كه‌یه:
بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانی جیهان و وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان، ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵبجه‌ییه‌كان، ئێمه‌ی كاره‌ساتباری زیندووی به‌رۆح كه‌سیره‌بوو، ئێمه‌ی نه‌وه‌ی دوای 16 ی 3 په‌ڕگه‌نده‌ی شاران و دونیا ئێمه‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئێمه‌ی شاره‌زووری، رووی ده‌ممان ده‌كه‌ینه ئێوه‌ی مرۆڤ دۆست و ئێوه‌ی وڵاتانی خاوه‌ن نفوز‌و ئێوه‌ری رێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان و پێتان ده‌ڵێین، دڵنیاین له رۆڵی گه‌وره‌و گرنگتان له مێژوودا كه چۆن هه‌میشه هاوكاری لێقه‌وماوانی دونیا‌و خه‌ڵكانی زوڵم لێكراوبوون و به‌بێ گوێدانه ره‌گه‌زو ره‌نگ و ئاین و مه‌زهه‌ب و به‌بێ گوێ دانه نه‌ته‌وه‌یی ئاسیایی و ئه‌فریقی و رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتی به‌ته‌نگ گه‌لان و نه‌ته‌وه‌و تاكه‌كانی سه‌ر هه‌ساره‌ی ئه‌م گۆی زه‌وییه‌وه هاتوون، ئه‌وا هیوادارین به‌و چه‌شنه‌ش كه مێژووی له‌مێژیینه‌وه خۆتانه، گوێ له هه‌ناسه‌ی خنكاوی رۆڵه‌كانی 16ی 3 و له چاوی پڕله فرمێسكی باوكانی 16ی 3 و له ئاهو نزوله‌ی دایكانی 16 ی 3 له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بگرن و لایه‌ك له مێژووی پڕ كاره‌سات و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه بكه‌نه‌وه‌و ده‌ستی مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆتان له ئاوه‌دانكردنه‌وه پارێزگاكه‌مان و له بونیادنانه‌وه‌ی زیاتری سیمای شارستانی و له چه‌سپاندنی به‌هاكانی دیموكراسی و له هه‌وڵدان بۆ ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه ژیان بكه‌نه ده‌ستپێكی ساڵی نوێتان و درێژه به‌و كاره مێژووییه‌ی خۆتان بده‌ن، كه خۆی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌ویدا ده‌بینێته‌وه تا ئێمه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌گشتی و هه‌موو هاووڵاتییانی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌تایبه‌تی دڵخۆشبین به‌هاوكاری و به‌ته‌نگه‌وه هاتنتان، هاوكات ئێوه‌ش چی وه‌ك ده‌ولچه‌تانی ده‌ست رۆشتوو و خاوه‌ن نفوز و چ وه‌ك رێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان هاوشانی وڵاتانی وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری توركیا‌و وڵاتانی ژاپۆن و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو ئیتاڵیا‌و كۆریای باشور له‌رێگه‌ی رێكخراوه خزمه‌تگوزارو مرۆڤ دۆسته‌كانه‌وه جێگه ده‌ستتان له سارێژكردنی برینه‌كانی ئه‌م شاره‌دا دیاربێت، چونكه بێ ده‌نگییه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له 16-3-1988 تا ساڵی 1992 سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه گوناهێكی گه‌وره‌بوو، كه ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدابوو هاوكات غه‌درێكی گه‌وره‌ش بوو له گه‌لی كوردستان به‌گشتی و هاووڵاتییانی به‌شمه‌ینه‌تی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی كرا، بۆیه ئه‌مڕۆ به هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه مرۆییه‌كانتان له‌بوراكانی په‌روه‌رده‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و سێكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شت و گوزارو هه‌تا دوایی هاوكات زه‌مینه‌سازی بۆ گه‌شه‌كردنی فیكری دیموكراسی كه خۆی له په‌روه‌رده كردنی بواره‌كانی مه‌عریفی و كلتوریدا ده‌بینێته‌وه به ئه‌ركێكی زۆر پیرۆز‌و هه‌نوكه‌یی ده‌زانین و هیواخوازین به راكێشانی ده‌ستی خێر‌و پڕ ئاوه‌دانیتان قه‌ره‌بووی ئه‌و بێ ده‌نگییه‌ی دوێنێتان بكه‌نه‌وه‌و ئاوڕێكی جددی له خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بده‌نه‌وه، دڵنیاشتان ده‌كه‌ین ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ئێمه‌ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به تایبه‌تی كه به پایته‌ختی ئاشتی ناسراوه له ئاست هه‌ر هه‌نگاوێكی خێری ئێوه‌دا به‌وه‌فابین و به قه‌درو رێزه‌وه له كاره‌كانتان بڕوانین و له ویژدانی یه‌ك به یه‌كی تاكه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌دا تامێژووماوه به نه‌مری بمێنێته‌وه‌و بۆ هه‌ر كارێكیشتان ئازادن به هه‌ر ناوێك و له هه‌ر ناونیشانێكدا ئه‌نجامی بده‌ن كه خۆتان خوازیارن و له‌لای ئێمه‌شه‌وه دڵنیاتان ده‌كه‌ین كه بێ جیاوازی جێگه‌ی له‌دڵی سه‌رجه‌م تاكه‌كانی ئه‌م پارێزگایه‌دا بكاته‌وه‌و له ئینسكلۆپیدیای شاردا ئاماژه‌ی بۆ بكرێت تا سبه‌ی رۆژ نوێنه‌رانی وڵاتان و كه‌سانی گه‌ڕیده‌و مرۆڤ دۆستانی دونیا سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و چاویان به‌و كارانه‌ی ئێوه كه‌وت ده‌ستخۆشیتان لێبكه‌ن و به رێزه‌وه له كاره‌كانتان بڕوانن هاوكات ببێته پرسیار‌و گومانیش لایان و بڵێن بۆچی جێگه ده‌ستی رێكخراوه مرۆڤ دۆستان و ده‌ستی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆمان لێره نییه، تا بتوانرێت به هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك ئه‌وانیش كارێك ئه‌نجامبده‌ن كه شتێك له‌و قه‌رزه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هه‌یه‌تی با به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت بدرێته‌وه‌و دیاره به‌م كاره ئێمه‌و ئێوه‌و سه‌رجه‌م مرۆڤ دۆستانی دونیا ویژدانمان ئاسوده‌و ئاینده‌مان پڕ خێر‌و خۆشی ده‌بێت، به‌هیوای ئاوڕی جددی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌هیوای راكێشانی زیاتری ده‌ستی خێرخوازانه‌تانین..
بژی هه‌ڵه‌بجه.. بژی ئاشتی ... بژی ئاوه‌دانی..
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19