riklam

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد

ی.ن.ک‌‌ 11:12 AM - 2019-01-16
.

.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێده‌كات.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت  به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی عیراق و كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket