riklam

مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان 10:38 AM - 2019-01-16
.

.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16-1-2019 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبه‌ت به‌PUKmediaی ڕاگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی عیراق و كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket