riklam

سلێمانی.. بڕێكی زۆر خۆراكی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت

کوردستان 10:26 AM - 2019-01-16
.

.

به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یه‌وه‌، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گرن كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخیبكاته‌وه‌.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه‌‌ له‌عه‌لوه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ تۆن خورمای كرماوی و ماوه‌ به‌سه‌رچودا گیراوه‌ كه‌ ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كانی نیازی فرۆشتنی بووه‌‌.

خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ سێ تۆن و 300 كیلۆگرامه‌‌ و له‌جۆره‌كانی (دجله‌ و الامیر)ه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بووه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی،‌ ده‌ستكاری لیبڵه‌كانی كردوه‌ و ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌ی به‌ دانانی له‌زگه‌یه‌كی تر درێژكردۆته‌وه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی خورماكه‌ له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، پێویسته‌ كاڵاوشمه‌كه‌كان لیبڵی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت و ته‌واوی زانیاریه‌كانی تێداخرابێته‌ روو، ده‌ستكاری كردنی لێبڵ یاخو شاردنه‌وه‌ و شێواندنی زانیاری، به‌فێڵێ بازرگانی هه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ ئه‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ داناوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket