riklam

بوومه‌له‌رزه‌ چه‌ند جارێك پارێزگای كرماشان ده‌هه‌ژێنێت

کوردستان 09:31 AM - 2019-01-16
.

.

له‌شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ هه‌تا به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌ سێ ناوچه‌ی جیاواز له‌ پارێزگای كرماشان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاندووه‌.

یه‌كه‌م بوومه‌له‌رزه‌ سه‌عات 9 و 47 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو به‌ گوڕی 4.6 پله‌ی ڕێخته‌ر ناحیه‌ی سۆماری له‌ پارێزگای كرماشان هه‌ژاندووه‌.

دووه‌مین بوومه‌له‌رزه‌ سه‌عات 4 و 26 خوله‌كی  به‌گوڕی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر  به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16-1-2019 ناوچه‌ی گه‌یلانی غه‌ربی هه‌ژاندووه‌.

سێهه‌مین بوومه‌له‌رزه‌ش سه‌عات 5 و 25 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌گوڕی 2.9پله‌ی ڕێخته‌ر ناوچه‌ی قه‌سری شیرینی هه‌ژاندووه‌.

 تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و سێ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket