riklam

خانه‌قین.. ئه‌فسه‌رێك و پۆلیسێك شه‌هیدبوون

کوردستان 07:41 AM - 2019-01-16
.

.

به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و تیرۆرستانی داعش له‌سنوری گوندی مه‌حمود عه‌باسی سنوری خانه‌قین ئه‌فسه‌رێك و پۆلیسێك شه‌هید بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و داعش په‌لاماری گوندی مه‌حمود عه‌باسی سه‌ربه‌ خانه‌قین له‌ناوچه‌ی قوڵای دا، ئه‌فسه‌رێك و پۆلیسێك شه‌هیدبوون.

وتیشی: ئه‌فسه‌ره‌كه‌ ناوی ئه‌حمه‌د یاسین بووه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ پۆلیسه‌ شه‌هیده‌كه‌ ناوی فه‌یسه‌ڵ فنجان دلفییه‌ و خه‌ڵكی مه‌نده‌لییه‌.

له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا زیاتر له‌ 17 په‌لاماری چه‌كداری و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌سنوری خانه‌قین ئه‌نجامدراوه‌.

PUKmedia سامان یاروه‌یس

 

50283435_582044748890134_4882085739065507840_n.jpg

29.jpg

40.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket