riklam

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا رێككه‌وتنی ده‌رچوون له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تده‌كاته‌وه‌‌

جیهان 10:53 PM - 2019-01-15
.

.

په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگدانی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی برێكست داو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ رێككه‌وتنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ره‌تكرده‌وه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌نگدانی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی برێكست ده‌ستپێكردو تیایدا تیریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ ده‌نگی 432 ده‌نگ به‌ نه‌خێر به‌رامبه‌ر به‌ 202 ده‌نگ به‌ به‌ڵێ توشی شكست هات .

په‌رله‌مانی به‌ریتاینا ماوه‌ی پێنج رۆژه‌ كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌كات سه‌رئه‌نجام، ئه‌مشه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی برێكست داو بڕیاردرا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ره‌تبكرێته‌وه‌، به‌وه‌ش تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ پێشتر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیمزاكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا بتوانێت تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی 3ی ئه‌مساڵ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، شكستی هێنا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، 432 په‌رله‌مانتار دژی رێككه‌وتنه‌ پێشنیازكراوه‌كه‌ی تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، بوون و 202 په‌رله‌مانتاریش پشتیوانیان له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان كرد.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket