riklam

مه‌لا به‌ختیار: ناكرێت پێكهێنانی حكومه‌ت دوابخرێت

ی.ن.ک‌‌ 09:28 PM - 2019-01-15
.

.

كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا، له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌سلێمانی، سه‌ردانی مه‌لا به‌ختیار ده‌كات و له‌دیدارێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌شدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌لومه‌رجی كوردستان، عیراق و هه‌رێمایه‌تی ده‌كه‌ن و بیروڕای پێویست سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رو پێشهاته‌ نوێیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و جیهان، له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و هاوكێشه‌ نوێیه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.

له‌سه‌ردانه‌كه‌دا، كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (15/1/2018) به‌ڕێوه‌چوو، پاشئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌ سێرینا مۆرۆنی، كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا له‌كوردستان كرد،دۆخی ئێستای عیراقیان تاوتوێكردو، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌ هه‌لومه‌رجی چۆنێتی پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی كرد، مه‌لا به‌ختیار، رونیكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌رچی به‌گشتی په‌یوه‌ندی كوردستان و عیراق باشه‌، به‌ڵام كه‌ لێی ورد ده‌بیته‌وه‌، هێشتا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاسان نین، چونكه‌ تائێستا له‌سه‌ر بودجه‌و موچه‌، نه‌وت، پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی (140)، رێككه‌وتن نه‌كراوه‌و نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ئه‌نجامی كۆتایی .

وتیشی: مه‌زنده‌م وایه‌ له‌م مانگ و دوو مانگه‌دا، ده‌رئه‌نجام تاڕاده‌یه‌ك جۆرێك له‌چاره‌سه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م چاره‌سه‌ره‌، ته‌نها چاره‌سه‌ره‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بارودۆخه‌كه‌، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌كردنی كۆی كێشه‌كان تێكڕا و چاوه‌ڕێش نه‌كه‌ین ئه‌و كێشانه‌ی له‌عیراقدا هه‌ن، له‌م كابینه‌یه‌دا كۆتاییان پێبێت و چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌باره‌ی كوردستانیشه‌وه‌، باوه‌ڕی خۆی نیشاندا، كه‌ حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت، ئه‌گه‌رچی دیسانه‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌میراتگری كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ده‌ بۆ پانزه‌ ساڵی رابردوودا هه‌بوون و وتی: حكومه‌تی ئایینده‌، ده‌توانێ ته‌نها به‌شێكی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و به‌شێكی ناتوانێت.

له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئایینده‌ی كوردستان و به‌شداری هێزه‌سیاسییه‌كانیش، ئاماژه‌ی به‌ڕێككه‌وتن و گره‌نتی سیاسی له‌كوردستان كردو هه‌ر جۆره‌ رێككه‌وتن و گره‌نتییه‌كی سیاسی، له‌پێناو به‌دیهێنان و چه‌سپاندنی هاوسه‌نگی و دادپه‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ بایه‌خه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندو به‌پێویستیزانی، ته‌ئكیدیشی له‌پێویستی دڵنیایی له‌چۆنێتی به‌شداریكردن له‌پێكهێنانی حكومه‌تی ئایینده‌ی كوردستان كرده‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنی یه‌كێتیی و پارتیش، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌: رێككه‌وتنی یه‌كێتیی و پارتی جیاوازه‌ له‌ڕێككه‌وتنی پارتی و لایه‌نه‌كانی تر، بۆیه‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو حزبه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌پێناو گره‌نتی هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری به‌گرنگ ناوبردو وتیشی:ناكرێت پێكهێنانی حكومه‌ت دوابخرێت.

به‌تێڕوانین له‌كۆی نه‌خشه‌ی سیاسی و هه‌لومه‌رجی كوردستانیش، كۆنگره‌ی یه‌كێتی و گۆڕانكاریی له‌پێناو نوێبوونه‌وه‌دا، به‌شێكی تر بوو له‌گفتوگۆكه‌ی نێوان مه‌لا به‌ختیارو كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا، كه‌ تیایدا لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی،له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كونسوڵی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌دوو ساڵی رابردوودا، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ دانراو له‌سه‌دا هه‌شتای كاره‌كانیش ته‌واو كران، به‌ڵام قه‌یران و گرفته‌كانی كوردستان، هۆكار بوون بۆ دواكه‌وتنی كۆنگره‌. به‌ڵام ئێستا ئه‌و گرفتانه‌ گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و ده‌رگای هۆڵه‌كان بۆ كۆنگره‌ كراونه‌ته‌وه‌ و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر هه‌میشه‌ پێویست بووبێ حزب بۆخۆیی و له‌پێناو خۆیدا، گۆڕانكاری بكات. ئه‌وا ئێستا پێویسته‌ یه‌كێتیی، هه‌م بۆ ناوخۆیی و هه‌م بۆ خه‌ڵكیش گۆڕانكاری له‌ناوخۆیدا بكات.چونكه‌ هه‌م بۆ ناوخۆیی و هه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆیشی، پێویستی گرنگی به‌ گۆڕانكاریی هه‌یه‌".

هه‌ر له‌دیداره‌كه‌یدا، سێرینا مۆرۆنی، كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا له‌كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ وتارو تێڕوانینه‌كانی مه‌لابه‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد له‌باره‌ی بابه‌ت و پرسه‌ گرنگه‌كانی وه‌ك نه‌وت، ریفۆرم، كه‌ركوك و شه‌فافییه‌ت و به‌گرنگییه‌وه‌ تێڕوانین و سه‌رنج و خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كانی مه‌لا به‌ختیاری هه‌ڵسه‌نگاند و،ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كه‌: گرنگییه‌كه‌ ئه‌وكاته‌ زۆرتر ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ وه‌ڵامی خه‌ڵكی سه‌باره‌ت گرفت و كێشه‌و گۆڕانكارییه‌كان ده‌داته‌وه‌و، وتیشی: نه‌ك هه‌ر بۆ خه‌ڵكی، به‌ڵكو كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش به‌گرنگه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ ده‌ڕوانێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket