riklam

خانه‌قین.. جارێكی تر داعش هێرشی كرد

کوردستان 08:26 PM - 2019-01-15
.

.

تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی مه‌حمود عه‌باسی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین و شه‌ڕوپێكدادانی  قورس روویداوه‌.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پۆلیسی خانه‌قین به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ربه‌ گروپی تیرۆرستی داعش هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلبسی خانه‌قین له‌گوندی مه‌حمود عه‌باسی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین.

 

وتیشی: شه‌ڕو پێكدادانی قورس روویداوه‌و به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌هیدو بریندار له‌هێزه‌كانی پۆلیس هه‌یه‌.

 

PUKmedia سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket