riklam

به‌وێنه‌.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 07:27 PM - 2019-01-15
.

.

پاش ئه‌وه‌ی دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-1-2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی هاوڕێی گه‌یشته‌ سلێمانی سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد له‌ گردی ده‌باشان.

له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال-یشه‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌موومان مام جه‌لال وه‌ك هاوڕێیه‌كی باش و رابه‌رێكی شایسته‌ بۆ خه‌باتی كوردستان له‌دژی سه‌دام حسێن ده‌زانین و هه‌روه‌ها مام جه‌لال به‌سه‌رۆك كۆمارێكی شایسته‌ بۆ گه‌لی عیراق ده‌ناسین.

وتیشی: مام جه‌لال دۆستێكی باش بوو بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئێمه‌ له‌پاڵ مام جه‌لال له‌دژی سه‌دام جه‌نگاوین و له‌عیراقی نوێدا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كارمان كردوه‌ و هه‌موومان مام جه‌لالمان وه‌ك كه‌سێكی به‌رجه‌سته‌ له‌یاددا ده‌مێنێته‌وه‌ و بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و له‌یادی هه‌مووان بۆ هه‌میشه‌ زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket