riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: به‌گرنگییه‌وه‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌واد زه‌ریف ده‌ڕوانین

ی.ن.ک‌‌ 06:36 PM - 2019-01-15
.

.

هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتر به‌ گرنگ ده‌زانن.

ئه‌م وتانه‌ی هه‌ردوولا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-1-2019 له‌ شاری سلێمانی له‌میانی پێشوازیكردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری هات.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سوپاسی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد كه‌ له‌ جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوونه‌و ڕۆڵی گرنگیان بینیوه‌ له‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بۆ تێكشكاندنی داعش و داوای به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كرد.

هاوكات هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وام بوون و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌.

دۆخی عیراق و كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ بوو، هه‌ریه‌ك له‌جێگری سكرتێری گشتی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاڵپشت و پشتیوانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست بوون له‌نێوان هه‌ردوولا.

په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری، كلتووری، كشتوكاڵی و زانستییه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراو جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه‌.

له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ میدیاكانی راگه‌یاند كه‌ ئێران وڵاتێكی گرنگه‌و داوایان له‌ وه‌فدی میوان كردوه‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان فراوان بكرێت و ڕێگاكانی هاتووچۆ باشتر بكرێن و په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ له‌مێژینه‌كان بدرێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

لینكی یاریده‌ده‌ری بینینی ڤیدیۆكه‌..

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket