riklam

وه‌زیری دارایی: قه‌رزی كۆمپانیاكان ده‌ده‌ینه‌وه‌

ئابوری 05:51 PM - 2019-01-15
.

.

له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری سلێمانیدا پێشكه‌شی كرد ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنیدا كه‌ حكومه‌ت وسه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ببنه‌ پشتیوانێكی به‌هێز بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌و خاڵه‌ سنووریه‌كانی هه‌رێم له‌ گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا.

وتیشی: وه‌زاره‌تی دارایی به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێراندا كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ ده‌روازه‌ سنووریه‌كان و زیاد كردنی ژماره‌یان به‌ مه‌به‌ستی زیاد كردنی هاورده‌ی شمه‌ك و كاڵا بازرگانیه‌كان و هاتنی گه‌شتیاران.

راشیگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێن له‌ ده‌روازه‌ سنووریه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر له‌وانه‌ زیاد كردنی ژماره‌ی ده‌روازه‌كان كه‌ له‌ ئێستادا 7 ده‌روازه‌ی سنووریمان له‌ گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌ و سیانیان نێوده‌وڵه‌تین و له‌ هه‌وڵیشداین سه‌یران به‌ن و كێلێش بكرێنه‌ نێوده‌وڵه‌تی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار بارهه‌ڵگر له‌ ده‌روازه‌ سنووریه‌كانه‌وه‌ هاتووچۆ ده‌كه‌ن وقه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌كانیش له‌ ساڵێكدا 8 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.

وه‌زیری دارایی به‌ڵێنیشیدا حكومه‌تی هه‌رێم و كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت كار بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ بكات كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.

له‌ باره‌ی مووچه‌ی كۆتا سێ مانگی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رێباز حه‌ملان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشوو كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا كراوه‌، ده‌بوو حكومه‌تی عیراقی مووچه‌ی هه‌ر 12 مانگه‌كه‌ بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی 3 مانگی نه‌ناردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و بڕه‌ی كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی عیراق بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت له‌ یاسای بودجه‌ی 2019دا جێگه‌ی كراوه‌ته‌وه‌و هه‌ركاتێك حكومه‌تی عیراق ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ ناردین ئێمه‌ش ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket