riklam

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی توركمانی كرد

عیراق 05:40 PM - 2019-01-15
.

.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-1-2018 د. به‌رهه‌م ساڵح  سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ ‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ شێخ ته‌قی مه‌ولا و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی پێكهاته‌ی توركمانی.

له‌‌میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و بونیادنانی وڵات كرد له‌ رێگه‌ی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری و فه‌راهه‌م كردنی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیان، هاوكات ته‌ئكیدی له‌پاراستنی مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان كرده‌وه‌ بۆ پیاده‌كردنی ڕۆڵی كاریگه‌ریان له‌خزمه‌تی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمان.

له‌ لای خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ رێز و سوپاسی خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌ربڕی له‌ پای هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ پشتگیری توركمان و پێكهاته‌كانی تر به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت دووپات كرده‌وه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket