riklam

زه‌ریف: مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رجه‌سته‌ و سه‌رۆكێكی شایسته‌ بوو

ی.ن.ک‌‌ 04:22 PM - 2019-01-15
.

.

پاش ئه‌وه‌ی دوانێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-1-2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی هاوڕێی گه‌یشته‌ سلێمانی سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لالی كرد له‌ گردی ده‌باشان.

 هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر مه‌زاری مام، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ردانێكی ئابوورییه‌ و كه‌رتی تایبه‌ت له‌ ئێران گرنگی به‌ په‌یوه‌ندی ئابووری ده‌دات له‌نێوان ئێران و عیراق و هه‌رێمی كوردستان.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ هه‌موومان مام جه‌لال وه‌ك هاوڕێیه‌كی باش و رابه‌رێكی شایسته‌ بۆ خه‌باتی كوردستان له‌دژی سه‌دام حسێن ده‌زانین و هه‌روه‌ها مام جه‌لال به‌سه‌رۆك كۆمارێكی شایسته‌ بۆ گه‌لی عیراق ده‌ناسین.

وتیشی: مام جه‌لال دۆستێكی باش بوو بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و ئێمه‌ له‌پاڵ مام جه‌لال له‌دژی سه‌دام جه‌نگاوین و له‌عیراقی نوێدا له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كارمان كردووه‌ و هه‌موومان مام جه‌لالمان وه‌ك كه‌سێكی به‌رجه‌سته‌ له‌یاددا ده‌مێنێته‌وه‌ و بیره‌وه‌رییه‌كانی ئه‌و له‌یادی هه‌مووان بۆ هه‌میشه‌ زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌.

وتيشى: ئه‌وسه‌ردانه‌ی بۆ عیراق ئه‌نجاممداوه‌ زیاتر سه‌ردانێكی ئابوورییه‌ و له‌سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ هه‌رێم له‌ هه‌ولێر و سلێمانیش زیاتر له‌سه‌ر بابه‌تی هاوكاری هاوبه‌شی به‌ تایبه‌تی له‌ زه‌مینه‌ی هاوكارییه‌ ئابوورییه‌كان گفتوگۆ دەكەین. وه‌فدێكي باڵای ئابووری له‌م سه‌ردانه‌دا هاتووه‌ كه‌ زیاتر نیشانه‌ی گرنگی كه‌رتی تایبه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ نزیكه‌ ئابوورییه‌كانی نێوان ئێران و عیراق و هه‌رێمی كوردستان. 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket