سلێمانی.. كۆڕبه‌ندی ئابووری نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌ستیپێكرد
ئابوری 04:17 PM - 2019-01-15.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 15-1-2019 كۆڕبه‌ندی ئابووری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری ده‌ستیپێكرد.
له سه‌ره‌تای كۆڕبه‌نده‌كه‌دا دوای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان و میوانانی ناوخۆیی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی وتی: هیوادارین ئه‌م كۆڕبه‌نده ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ زیاتر پته‌وكردنی ئاڵوگۆڕی ئابووری نێوان هه‌ردوولا و هه‌وڵبده‌ین گرنگی زیاتر به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان بده‌ین.
وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین ئاڵوگۆڕه ئابوورییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران بێت و هه‌روه‌ها كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگاىان بكرێت تا كاڵاكان به كوالێتی باشتر و به‌رهه‌می هه‌مه‌جۆرتر ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
پاشان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌خێرهاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری كرد‌و وتی: ئێمه شه‌ره‌فمه‌ندین كه ئه‌و وه‌فده‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانییان كردوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌رێمی كوردستان و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییان به یه‌كه‌وه هه‌یه و ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له بیرنه‌چێت كه ئێران له‌كاته هه‌ره سه‌خته‌كاندا هاوكاری گه‌لی كورد بووه و پشتیان تێنه‌كردوین.
وتیشی: هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی یاوه‌ری به هه‌رێمی كوردستان گرنگی خۆی هه‌یه و ئێمه پێكه‌وه له دژی دیكتاتۆر‌و تیرۆر جه‌نگاین و له‌ناومان بردون.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: پێویسته پێكه‌وه هه‌وڵبده‌ین په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران زیاد بكه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌ته گه‌شه به‌و په‌یوه‌ندییه بده‌ین، چونكه له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان رۆژه سه‌خته‌كانی تێپه‌ڕانده‌وه‌و هه‌وڵده‌دات قه‌ره‌بووی چوار ساڵی رابردوو بكه‌ینه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی سه‌پێنراوی تیرۆرستاندا بوو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: گه‌شبینین به ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان ده‌ده‌ین، تا بتوانین شایسته داراییه‌كان بۆ كۆمپانیاكان بگه‌ڕێنینه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆڕبه‌نده ئابوورییه‌دا كه‌له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: پێویسته سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت بكه‌م بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له‌خۆم و وه‌فدی یاوه‌ریان كردین، من له‌دوای به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌مه یه‌كه‌مجارمه دێمه سلێمانی و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌رۆك مام جه‌لال دۆستێكی دیاری ئێمه و سه‌رۆك كۆمارێكی سه‌ركه‌وتووی عیراق بوو، له‌خودای گه‌وره‌ش داواكارم رۆحی پاكی به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
وتیشی: خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی له‌كۆڕبه‌ندێكی له‌م شوه‌یه‌دا به‌شدارین و ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات كه هه‌ر دوو میللـه‌ت ئاواته‌خوازی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له 40 ساڵی رابردوودا گه‌نجانی ئێمه و گه‌نجانی كورد به ده‌ستی دیكتاتۆرێك خۆنیان ده‌ڕژا، به‌ڵام ده‌توانین ئه‌مڕۆ پێكه‌وه هه‌نگاو بۆ باشتركردنی ئابووری و ئارامی ناوچه‌كه بنێین و قه‌ره‌بووی رۆژانی رابردوو بكه‌ینه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ میلله‌تی كورد پێكه‌وه له‌دژی دیكتاتۆری پێشووی عیراق و له‌م دواییه‌شدا پێكه‌وه له‌دژی تیرۆر جه‌نگاین، ته‌نانه‌ت ئه‌و شه‌وه‌ی تیرۆرستان هێرشیان كرده سه‌ر هه‌ولێر ئێمه له‌وێ بووین و رێگه‌ماننه‌دا برا كورده‌كانمان زیانیان پێ بگات و ماڵیان لێ بشێوێت.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هیوادارین گرنگی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان بدرێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووری په‌یوه‌ندییه‌كانمان گه‌شه پێبده‌ین و سووده ئابورریه‌كانمان بگه‌یه‌نینه چه‌ندین به‌رامبه‌ر.
له‌كۆتاییشدا وتی: هیچ گه‌مارۆیه‌كی ده‌ره‌كی ناتوانێت په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان دوو گه‌لی دۆست بپچڕێنێت و زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابوریی و بازرگانییه‌كان ده‌ده‌ین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22