riklam

جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی مه‌زاری شكۆی نیشتمان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:48 PM - 2019-01-15
.

.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌یف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و وه‌فدی هاوڕێی گه‌یشتنه‌ سلێمانی و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیران و به‌رپرسانی حكومی و حزبی پێشوازی لێكرا، وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران بۆ ڕێزگرتن له‌ خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ردانی مه‌زاری شكۆی نیشتمانی له‌ گردی ده‌باشان كرد  و له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازی لێكرا  ودواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تاجه‌ گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فای له‌سه‌ر مه‌زاری مام دانا.

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ ده‌فته‌ری یاداشته‌كانی له‌سه‌ر مه‌زاری مام بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌ گرنگی پێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان نووسی.

پاشانیش بڕیاره‌ به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.

PUKmedia تايبه‌ت

3333.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket