riklam

پرسه‌نامه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ كۆچی دوایی ته‌ڵعه‌ت سامان

پرسەنامە 03:44 PM - 2019-01-15
.

.

جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندو ده‌رهێنه‌ری كورد مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌..
بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو ته‌ڵعه‌ت سامان
زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندو ده‌رهێنه‌ری كورد مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان-م بیست، له‌ ناخه‌وه‌ دڵگران و خه‌مباری كردم.
مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان له‌ ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆیدا وه‌ك ده‌رهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی كورد و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌بواری شانۆو درامادا جێ په‌نجه‌ی له‌ بزاڤی شانۆی كوردیدا دیاره‌و ڕۆڵێكی به‌رچاویشی هه‌بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی ده‌یان ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌ندی كورد.
بۆ كۆچی دوایی مامۆستا ته‌ڵعه‌ت سامان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌كه‌م، ئاواته‌خوازم ئه‌مه‌ دواكۆست و ناخۆشی هه‌موو لایه‌ك بێ و خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.


كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket