riklam

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

ئابوری 02:56 PM - 2019-01-15
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای سیاسی و بازرگانی گه‌یشته‌ شاری سلێمانی.

كه‌مێك پێش ئێستا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران  به‌ یاوه‌ری وه‌فدێكی باڵای سیاسی و بازرگانی گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی  سلێمانی و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی پێشوازی  لێكرا.

بڕیاره‌ دواتر كۆڕبه‌ندێكی بازرگانی هاوبه‌ش له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ها بڕیاریشه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران زنجیره‌ دیدارێكی سیاسی له‌سلێمانی ئه‌نجام بدات.

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-1-2019 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه‌.


 PUKmedia  تايبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket