riklam

بروسكه‌یه‌كی هاوخه‌می له‌ یه‌كێتی-یه‌وه‌ بۆ پارتی

ی.ن.ک‌‌ 02:34 PM - 2019-01-15
.

.

بۆ كۆچی دوایی (محه‌مه‌دی مه‌لا قادر) مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌....
به‌ڕێز/ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێز/ كاك مه‌حمود محه‌مه‌د
   به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌ڕێز (محه‌مه‌دی مه‌لا قادر) ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی و تێكۆشه‌ری دێرینی پارتی دیموكراتی كوردستان-مان پێگه‌یشت.
 كۆچكردوو (محه‌مه‌دی مه‌لا قادر) به‌شی زۆری ته‌مه‌نی وه‌ك تێكۆشه‌رێكی پارتی  بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی گه‌لی كوردستان ته‌رخانكرد. 
به‌ناوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌،  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین و هاوخه‌میی خۆمان به‌ ئێوه‌ی به‌ڕێزو ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئومێده‌وارین ئه‌مه‌ كۆتا ناخۆشیتان بێت و رۆحی كۆچكردوویش بۆ هه‌میشه‌ شادبێت.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

15/1/2019


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket