riklam

نیشتیمان

بابەتی گۆڕاو 01:49 PM - 2019-01-15
.

.

نیشتیمان

ـ ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌و حه‌یوانه‌ چى بوو؟!
× حوشتر.
ـ كوڕه‌ ئه‌وه‌ى دوێنێ ئه‌ڵێم.
× گاجووت.
ـ گاجووته‌كه‌ ناڵێم.. ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ شه‌ستىیه‌كه‌وه‌ هات له‌لاى سه‌كنه‌وه‌ پێشى داینه‌وه‌...
× ئاااا.. وه‌ڵاهى نه‌مناسى... بۆ؟؟
ـ ئه‌مه‌وێ ره‌قه‌مى مۆبایله‌كه‌ى بدۆزمه‌وه‌ و مه‌سیجێكى بۆ بنێرم غه‌سل و ته‌شحیمێكى چاكى بكه‌م... ئه‌وه‌ بۆ وا ته‌ماشام ئه‌كه‌ى؟!
× سه‌یرم لێ دێ به‌گم.. ئه‌ڵێى خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته‌ نیت.. رۆژى هه‌زار شتى وا رووئه‌دات... به‌حربه‌..
ـ من به‌حر بم رۆڵه‌ به‌قه‌د جوڕنه‌یه‌ك ئاوم تیانى یه‌؟؟
× ئاساییه‌ قوربان.. شكڵ عیلاقه‌ى چى یه‌ به‌ ناوه‌رۆكه‌وه‌؟.. له‌و ترافیك لایته‌ مناڵێكى لێیه‌ سواڵ ئه‌كا و ناویشى سامانه‌.
ـ كه‌وتیته‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌؟
× فه‌لسه‌فه‌ نى یه‌ به‌گم.. ژنێكیش ئه‌ناسم ناوى سنه‌وبه‌ره‌ كه‌چى كه‌ بیه‌وێت مێرده‌كه‌ى ماچ بكات بلۆك دائه‌نێ.
ـ باشه‌ باش.. درێژه‌ى مه‌ده‌رێ.
× درێژه‌ى ناده‌مێ به‌س خزمێكیشمان ناوى هیوایه‌ و فه‌قیره‌ كه‌ئابه‌یه‌تى.
ـ ئه‌ڵێم درێژه‌ى مه‌ده‌رێ و بڕۆ نیشتیمان خانم بۆ بانگ كه‌.
× نیشتیمان خانى چى ئوستاز!! ئه‌ڵێى ئاگات له‌ دنیا نىیه‌!!.. حه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ یۆنان تۆز ئه‌كات.
ـ له‌ یۆنان؟!!
× به‌ڵێ.. سه‌رى خۆى هه‌ڵگرت به‌ ماڵ و مناڵه‌وه‌.
ـ عه‌جایب!!!... نیشتیمان سه‌رى خۆى هه‌ڵئه‌گرێ؟؟

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket