riklam

گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كاری نه‌كرد چی ده‌كه‌یت؟

هەمەرەنگ 11:23 AM - 2019-01-15
.

.

هه‌ندێك جار به‌هۆی ساردیی كه‌شوهه‌واوه‌، پاتری ئۆتۆمبێل له‌كار ده‌كه‌وێت و ئۆتۆمبێلیش هه‌ڵ نابێت، بۆیه‌ باشتر وایه‌ رێگایه‌كی ئاسان بۆ دووباره‌ پێكردنه‌وه‌ی بزانیت.

ماڵپه‌ڕی (لاورین فیكس) رێگایه‌كی ئاسانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ خستووه‌ته‌ روو، كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی تێكچوونی پاتریی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نیا پێویسته‌ گیراوه‌یه‌ك له‌ سۆده‌ی نان و ئاو دروست بكه‌یت.

ئه‌گه‌ر له‌ وه‌رزی زستاندا، به‌هۆی ساردیی كه‌شوهه‌واوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵ نه‌بوو، سه‌ره‌تا كه‌وچكێكی ئاسایی سۆده‌ی نان، بخه‌ره‌ نێو په‌رداخێك ئاو و تێكه‌ڵیان بكه‌، پاشان فڵچه‌یه‌كی ددان بخه‌ره‌ نێو گیراوه‌كه‌ و به‌ فڵچه‌كه‌، سه‌ره‌كانی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، پاك بكه‌ره‌وه‌.

به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م رێگایه‌، ئه‌گه‌ر به‌هۆی سه‌رماوه‌ پاتریی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كار كه‌وتبوو، دووباره‌ كار ده‌كاته‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵ ده‌بێت، به‌مه‌ش پێویستت به‌ چه‌تاڵكردنی پاتریی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نابێت.

PUKmedia ترافیك ئێف ئێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket