riklam

كاریكاتێریستێكی كورد به‌شداری یادی سارۆخان ده‌كات

ئەدەب وهونەر 10:19 AM - 2019-01-15
.

.

له‌ ده‌ستپێكی كار و چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریستی كورد، هه‌ندرێن خۆشناو له‌م ساڵه‌دا به‌شداریكرد له‌ فێستیڤاڵی كاریكاتێریی (ئه‌لیكسه‌نده‌ر سارۆخان) له‌ قاهیره‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ندرێن خۆشناو رایگه‌یاند: سوپاسی داموده‌زگا هونه‌رییه‌ كاریكاتێرییه‌كانی میسر ده‌كه‌م، كه‌ به‌رده‌وام داوه‌تنامه‌ و نامه‌م بۆ ده‌نێرن بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ فێستیڤاڵ و پێشانگا هاوبه‌شه‌كاندا، مۆزه‌خانه‌ی كاریكاتێر و كۆمه‌ڵه‌ی كاریكاتێری میسری به‌هاوكاری ده‌سته‌ی گشتی خانه‌ی كتێب و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌رمه‌نی خێرخوازی، كه‌ سپۆنسه‌ری پڕۆژه‌ی (یادكردنه‌وه‌ی كاریكاتێر)ن و به‌رده‌وام ساڵانه‌ چه‌ندین چالاكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌ستان به‌ ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵێكی هونه‌ریی كاریكاتێریی بۆ یادكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (ئه‌لیكسه‌نده‌ر سارۆخان) كه‌ به‌ پێشه‌نگی هونه‌ری كارتۆن و كاریكاتێر ده‌ژمێردرێت له‌ میسردا.

وتیشی: به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌رمه‌نیه‌ و له‌ ساڵی 1924 له‌ ئه‌رمینیا له‌دایكبووه‌، دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان كۆچ ده‌كات بۆ میسر، له‌وێ له‌ ساڵی 1977 كۆچی دوایی كردووه‌.

ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شه‌ گه‌وره‌یه‌ش له‌ هۆڵی خانه‌ی كتێب له‌ قاهیره‌ ئه‌نجامدرا، (180) هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست له‌ (45) وڵاته‌وه‌ و به‌ زیاد له‌ (250) تابلۆی كاریكاتێریی به‌شداریان تێداكرد.

هه‌ندرێن خۆشناو هونه‌رمه‌ندێكی چالاك و ئه‌كتیڤی بواری هونه‌ری كاریكاتێره‌، له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا، په‌یوه‌ندییه‌كی چاكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ هه‌یه‌، و به‌رده‌وام وه‌كو نوێنه‌ری هونه‌ری كاریكاتێری كورد، به‌شداری له‌ بۆنه‌ هونه‌رییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ده‌كات.

PUKmedia محه‌مه‌د به‌رزنجی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket