riklam

تویتێكی ترامپ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا وتوركیا ده‌خاته‌ ئاڵۆزیه‌وه‌

جیهان 11:42 PM - 2019-01-14
.

.

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو به‌كاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌تویتێكیدا دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هۆشداریه‌كی روونی به‌ توركیا دا، ئه‌گه‌ر بێتوو هێرشبكه‌نه‌ سه‌ر كورده‌كانی رۆژئاوا ئابوری توركیا وێرانه‌ ده‌كات.

 

ئابوری توركیا وێران ده‌بێت 

دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:" ئه‌گه‌ر بێتوو توركیا هێرشبكاته‌ سه‌ر كورده‌كان، ئابوری توركیا وێرانه‌ ده‌كه‌ین".

 

به‌شی دووه‌می تویته‌كه‌ی، كه‌ دیسانه‌وه‌ دژ به‌توركیا، تیایدا هاتووه‌:" به‌ درێژای 20 مایل ناوچه‌ی ئارام له‌باكوری سوریا بونیاد ده‌نێین".

 

هه‌رزوو ئه‌م تویته‌ به‌رپرسانی توركیای توڕه‌كردو به‌چه‌ندین وه‌ڵام تویته‌كه‌ی ترامپیان ره‌تكرده‌وه‌.

 

به‌تویت هیچ چاره‌سه‌ر نابێت

مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌رزوو وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه‌و ووتی:" ناكرێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی به‌تویت پرسه‌ گرنگه‌كان باسبكرێن".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" توركیا نیگه‌ران نیه‌و ناوچه‌ی ئارام ره‌تناكاته‌وه‌".

 

وتووشیه‌تی:" هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به‌هه‌ڕه‌شه‌كردنی ئابوری توركیا مایه‌ی قبوڵكردن و گفتوگۆكردن نیه‌".

 

ترامپ رێز له‌توركیا بگرێت 

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، وتوویه‌تی:" دۆناڵد ترامپ ده‌بێت رێز له‌هاوپه‌یمانیه‌تی نێوان توركیاو ئه‌مریكا بگرێت".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"به‌ڕێز ترامپ  پشتیوانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه‌ به‌شێكه‌ له‌ هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌، كه‌له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریكادایه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌".

 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" نابێت پڕوپاگه‌نده‌كانی یه‌په‌گه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ترامپ هه‌بێت".

 

لیره‌ی توركی دابه‌زی

هه‌ر زوو له‌دوای وته‌كانی دۆناڵد ترامپ لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی،له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆلاریك 5،4540 لیره‌ بووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێش وته‌كانی تره‌مپ 5،53 لیره‌ بووه‌.

PUKmedia راپۆرتی رۆژ  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket