riklam

سلێمانی.. دوو هاوسه‌ر پاسێك ده‌كه‌نه‌ دوكان

هەمەرەنگ 07:50 PM - 2019-01-14
.

.

دوو هاوسه‌ری گه‌نج له‌ شاری سلێمانی پاسێك ده‌كه‌نه‌ دوكانی جل و به‌رگی ژنان و پیاوان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ چیا جه‌مال خاوه‌نی بیرۆكه‌كه‌ بۆ PUKmedia وتی: پێشتر دوكانێكی جل و به‌رگم هه‌بوو، له‌ ناوبازاڕ به‌ڵام به‌هۆی زۆری نرخی كرێی دوكان و گرانی نرخی جله‌كان بیرم كرده‌وه‌ كه‌له‌ كه‌ره‌ڤانێكدا جله‌كان نمایش بكه‌م و دواتر هه‌ستم كرد كه‌ره‌ڤانه‌كه‌ش بچوكه‌، بۆیه‌ پاسێكم كڕی كردم به‌ شوێنێك بۆ فرۆشتنی جله‌كان.

وتیشی: ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه‌ ئه‌م كاره‌ده‌كه‌م و بیرۆكه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بوه‌و فرۆشێكی باشم هه‌یه‌.

ده‌ریا نه‌جمه‌دین كه‌ هاوسه‌ری چیایه‌ رۆژانه‌ هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket