riklam

سه‌رۆك كۆمار و جه‌واد زه‌ریف كۆبونه‌وه‌

عیراق 07:31 PM - 2019-01-14
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌مڕۆ دووشه‌‌ممه‌ 14-1-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری كرد.

له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵیه‌كانی عێراق و ئێران كرده‌وه ‌و  به‌ پێویستی زانی نه‌ك ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی په‌ره‌ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بدرێت‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ عێراق و ئێران سه‌نگ وكاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ، ڕوونیشیكرده‌وه‌ ‌كێشه ‌و ناكۆكییه‌كان پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ركردن و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێكی ئه‌منی ئه‌وتۆ بێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بتوانن به‌ ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بژین و بواری ئابووری و بازرگانی ببوژێته‌وه‌و خه‌ڵكیش لێی سودمه‌ند ببێت.

هه‌ر له‌و‌دیداره‌‌دا سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ و دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان و هه‌لومه‌رجی سیاسی بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق نیشاندا و ‌ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌شی بۆ پشتیوانی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌ گشت بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

y17.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket