riklam

یه‌كێتی سوپاسگوزاری كۆماری چیك_ه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:01 PM - 2019-01-14
.

.

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩/١/١٤ هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دوو دیداری جیادا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر، پێشوازیکرد لە بەرێز (میخال سڤۆبودا)کونسولی گشتی کۆماری چیک لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا، بارودۆخی سیاسی و ئابووری عیراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی گفتوگۆی لەبارەوەکرا، ھاوکات لەبارەی رەوشی حکومەتی نوێی عیراق و ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پاراستنی یەکریزی و یەکپارچەیی عیراق و ھەماھەنگی نێوان ھێز و لایەنە سیاسیەکان بیروڕا ئاڵ و گۆڕکرا.

ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئاماژەی بە پەیوەندی دێرینی نێوان حکومەتی چیک و سەرکردایەتی سیاسی گەلی کوردستان بەگشتی و پەیوەندی و سەردان و کۆبوونەوەکانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال کرد کە ھەرلە ساڵانی ھەشتاکانەوە تا ئەمرۆ لە چەندین وێستگەی جیاجیادا حکومەتی چیک پشتگیری سیاسی و مرۆیی و سەربازیان نیشانداوە و ھەمیشە ھەڵوێستی ئەرێنیان ھەبووە، لەم سۆنگەیەشەوە سوپاسیگوزاری (ی ن ک)ی بۆ گەل و حکومەتی کۆماری چیک دووپاتکردەوە.

thumbnail.jpg

لەتەوەرێکی تردا، ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە، تیشکی خستەسەر ھەڵوێست و تێروانینی (ی ن ک) سەبارەت بە رەوشی سیاسی عیراق، تەئکیدی کردەوە کە ی ن ک، لەگەل حکومەتێکی بەھێزی ناوەندی و سەقامگیری سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بەگشتی و عیراقە بەتایبەتی، ھاوکات لەگەڵ سەروەری یاسا و پەیرەوکردنی خاڵ و بەند و بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەیی عیراقدایە کە تاکە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاسایی رێکخستنی کاروباری ووڵاتە.

سەبارەت بە پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دیدار و کۆبوونەووکانمان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی لەپێناو دارشنتی رەسمی نوێی ئایندەی حوکمرانی کە لە سەر بنەمای شەراکەتی راستەقینە بێت لە ھەموو سێکتەر و کایە جیاوازەکانی پرۆسەی سیاسی و ئابووری و بەرژەوەندی گشتی کە ببێتە مایەی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری سیاسی بۆ خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە.

ھەر لەو دیدارەدا بەرێز (میخال سڤۆبودا) کونسولی گشتی کۆماری چیک لە ھەرێمی کوردستان، ھیوای خواست ئایندەی سیاسی عیراق و ھەرێمی کوردستان ھاوتەریب بێت لەگەڵ ئاشتی و ئارامی سەقامگیری سیاسی، کە ئەمەش دەبێتە مایەی زامنی زیاتر پێشکەوتنی ئابووری و بازرگانی و ھێنانەدی خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا، ووتیشی: حکومەتی چیک خوازیاری چارەسەری کێشە و گرفتە سیاسی و ئابووری و سەربازیەکانی عیراق و ناوچەکەیە لەرێگەی گفتوگۆی ئاشتیانە، ھاوکات ئامادەیی وولاتەکەشیانی نیشاندا بۆ ھەر ھەماھەنگی ھاوکاری و کارئاسانیەک کە ببێتە ھۆی گەیشتن بە کەناری سەقامگیری.

PUKmedia

55.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket