riklam

شه‌ڕڤانان ناوچه‌یه‌كی تریان له‌داعش پاككرده‌وه‌

جیهان 05:35 PM - 2019-01-14
.

.

پێشڕه‌ویه‌كانی شه‌ڕڤانانی سوپای سوریای دیموكرات له‌ پارێزگای دێر ئه‌لزور به‌رده‌وامه‌و ناوچه‌ی به‌دران له‌ سنوری هه‌جین له‌تیرۆرستان پاكده‌كه‌نه‌وه‌.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو شه‌ڕڤانان به‌ته‌واوی تیرۆرستانیان له‌ سنوری ناوچه‌ی به‌درانی سه‌ربه‌ هه‌جین له‌پارێزگای دێر ئه‌لزور تێكشكاندوه‌.

 

وتیشی: 13 تیرۆرست كوژراون و ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌تیرۆرستان پاككراوه‌ته‌وه‌.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ته‌نها 58 كیلۆمه‌تری چوار گۆشه‌ له‌سنوری دێر ئه‌لزور به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه‌و شه‌ڕڤانان زه‌بری كوشنده‌یان لێوه‌شاندون.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket