riklam

زه‌ریف سه‌ردانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كات

عیراق 04:59 PM - 2019-01-14
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆڕبه‌ندی ئابوری نێوان عیراق و ئیران رایگه‌یاند، ئێران ئاماده‌یه‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی نێوان ئیران و عیراق بۆ ئاڵوگۆای بازرگانی به‌رده‌وام ئاماده‌ بكات و ناوچه‌ی هاوبه‌شی پیشه‌سازی و ناوچه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هاوبه‌ش دروست بكات.

له‌كۆڕبه‌ندی ئابوری نێوان عیراق و ئیران له‌ به‌غدا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران رایگه‌یاند: ئێران و عیراق خاوه‌نی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌ هێزی مێژووین و له‌ئێستاشدا زۆر به‌هێزه‌ و كه‌س ناتوانێ تێكی بدات، وتیشی، ده‌بێت سه‌رجه‌م پیلانه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ دروستبونی دیموكراسی له‌ عیراق تێكبشكێنرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ئیران شانازی ده‌كات هاوپه‌یمانی عیراقه‌ و شانازیشه‌ كه‌له‌گه‌ڵ عیراق بوین كاتێك لایه‌نه‌كانی تر پشتیان لێكرد، ده‌بێت به‌ گفتوگۆی برایانه‌ دۆستانه‌ یه‌كبگرین، هه‌موو جیهانیش قه‌رزاری عیراقه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا، زه‌ریف وتی: ئیران ئاماده‌یه‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر ئاماده‌ بكات و ناوچه‌ی هاوبه‌شی پیشه‌سازی و ناوچه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ین و بازاڕه‌ سنوریه‌كان ده‌كه‌ینه‌ ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی.

وابڕیاریشه‌ له‌ دوای كۆتایی هاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و بۆ دیداری سیاسی و به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری سه‌ردانی سلێمانیش بكات.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket