riklam

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆبوه‌وه‌

عیراق 04:57 PM - 2019-01-14
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 14-1-2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازی له‌ جان ئیف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و شاندێكی یاوەری کرد.

سه‌رۆك كۆمار له ‌میانی دیداره‌كه‌دا جه‌ختی له ‌گرنگی ڕۆڵی عيراق له ‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی و تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی له ‌پێناوی به‌رجه‌سته‌كردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ كرده‌وه‌، هاوكات سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح  پێویستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عيراق و فه‌ره‌نسای دووپاتكرده‌وه‌ به‌جۆرێك كه ‌‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییە هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات بکات، هه‌روه‌ها به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌ گرنگیدانی عيراق كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆک کۆمار دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ عيراق خوازیاری‌ هاریكاری زیاتره‌ له‌ بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و بازرگانیدا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ داوای له‌كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان كرد بۆ به‌شداریكردن له ‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكرده‌وه‌ و بونیادنان و گه‌شه‌پێدانی ئابووری عيراق ئاماده‌ییان هه‌بێت و سود وه‌رگرن له ‌هه‌لی وه‌به‌رهێنان كه‌ له‌ عيراقدا ڕه‌خساوه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری فه‌ره‌نسا دووپاتی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عيراق له‌ گشت بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هاوكات لۆدریان به‌ ‌فه‌رمی و به‌ ناوی وڵاته‌که‌ی بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری كرد که‌ سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بکات.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

F2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket