riklam

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمارو شای ئوردن

عیراق 02:39 PM - 2019-01-14
.

.

لە سەر بانگهێشتی سەرۆك كۆمار د.بەرهەم شا عەبدوڵای دووەم سەردانی عیراقی كردو هەلومەرجی سیاسی ناوچەكە‌و ‌پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكراز

ئەمڕۆ 14ی كانونی دووەمی 2018، لەسەر بانگهێشتی سەرۆك كۆماری عیراق د.بەرهەم ساڵح  شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن بەسەردانێكی رەسمی گەیشتە عیراق و لە فڕۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی لەلایەن سەرۆك بەرهەم ساڵح پێشوازیەكی گەرمی لێكراو دواتر لە مەراسیمێكدا پشكنینی پاسەوانی سەرۆكایەتی و مارشی نیشتمانی عیراق و ئوردن ئەنجامدرا، هاوكات سەرۆك بەرهەم ساڵح خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی پادشای ئوردن دەربڕی و هیوای خواست ئەم سەردانە ببێتە مایەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان ئوردن و عیراق و ئارامی ناوچەكە.

دوای مەراسیمی پێشوازی سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن لە كۆشكی سەلام، بەئامادوبوونی وەفدی هەردوو وڵات كۆبوونەوە بۆ تاووتوێكردنی هەلومەرجی سیاسی ناوچەكە‌و ‌ پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات‌ و چۆنیەتی گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنیان لە هەموو ئاستەكاندا‌ بەجۆرێك خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا پەیوەندی هاوبەشی ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا بیروڕا سەبارەت بەچەند پرسێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كراو تیایدا تەئكید لەڕۆڵی گرنگی عیراق و ئوردن كرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بەجۆرێك كە بەغدا و عەمان پێگەی سەرەكی لێكگەیشتن و پێكگەیشتنی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە بن بۆ كۆتایی هێنانی یەكجارەكی قەیران و گرژیەكان دوور لە توندوتیژی و ئاژاوەو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بەگەلانی ناوچەكە.‌

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket