riklam

به‌وێنه‌.. ئاماده‌كردنی كێكی گوێزی هندی

هەمەرەنگ 02:34 PM - 2019-01-14
.

.

له‌چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ئاماده‌كردنی كێكی گوێزی هندی روونده‌كه‌ینه‌وه‌ و بۆ دروستكردنیشی پێویستمان به‌م كه‌ره‌ستانه‌ ده‌بێت:

پێداویستییه‌كان:
-دوو كوپ ئارد
-یه‌ك كوپ شه‌كر
-یه‌ك كوپ گوێزی هندی
-دوو هێلكه‌
-كه‌وچكێكی بچوك ڤانێلا
-دوو كه‌وچكی بچوك پیكینگ پاوده‌ر
-نیو كه‌وچكی بچوك پیكینگ سۆدا
-نیو كه‌وچكی بچوك خوێ
-نیو كوپ شیر
- كرێم

هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی كێكی گوێزی هندی به‌ وێنه‌:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: زه‌یت و شه‌كره‌كه‌ له‌ ده‌فرێكدا تێكه‌ڵده‌كه‌یت.

14.jpg

هه‌نگاوی دووه‌م: زه‌یت و شه‌كره‌كه‌ به‌ میكسه‌ری كاره‌بای به‌باشی تێكه‌ڵده‌كه‌یت.

15.jpg

هه‌نگاوی سێیه‌م: هێلكه‌و ڤانێلاكه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌یت.

16.jpg

هه‌نگاوی چواره‌م: كرێمه‌كه‌ی بۆ زیاد ده‌كه‌یت و به‌رده‌وام تێكه‌ڵیانده‌كه‌یت.

17.jpg

هه‌نگاوی پێنجه‌م: ئارد و خوێ و شیر و پیكینگ پاوده‌ر و پیكینگ سۆداكه‌ تێكه‌ڵی گیراوه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

18.jpg

هه‌نگاوی شه‌شه‌م: گوێزی هندی هاڕاو تێكه‌ڵی گیراوه‌كه‌ ده‌كه‌یت و به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ تێكه‌ڵ كردنی.

19.jpg

هه‌نگاوی حه‌وته‌م: گیراوه‌كه‌ ده‌خه‌یته‌ فڕنه‌وه‌ و له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی 180 دایده‌نێیت بۆ ماوه‌ی 40 ده‌قیقه‌ تا به‌باشی ده‌برژێت.

20.jpg

هه‌نگاوی هه‌شته‌م: دوای ده‌رهێنانی له‌ فرن بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه‌ وازی لێده‌هێنیت، دوای ساردبوونه‌وه‌ی به‌ هاڕاوه‌ی گوێزی هندی ده‌یڕازێنیته‌وه‌. و پێشكه‌شی ده‌كه‌یت.

21.jpg

PUKmedia و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
س/ سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket