riklam

نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات

عیراق 12:32 PM - 2019-01-14
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامبدات و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌كات.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 14-1-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاریشه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بكات.

 راشیگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌راستی و دروستی ئه‌و  تانانه‌دا ده‌كرێت كه‌ له‌ هه‌ندێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن دراون، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می پڕۆژه‌ یاسای سندوقی هاورده‌و موڵكی عیراق ره‌قه‌م (9) ی ساڵی 2012 ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری یه‌كه‌می پڕۆژه‌ یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ ژماره‌ی (30) ساڵی 2011 ده‌كرێت.

 حه‌سه‌ن ئاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌رله‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بێجگه‌ له‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر ده‌كرێت .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket