riklam

هۆشدارییه‌كه‌ی تره‌مپ نرخی لیره‌ی دابه‌زاند

جیهان 12:03 PM - 2019-01-14
.

.

له‌دوای هۆشدارییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، لیره‌ی توركی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

له‌ساڵی رابردووه‌وه‌ لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30 به‌های له‌ده‌ستداوه‌ و له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا دووباره‌ لیره‌ی توركی به‌ڕێژه‌ی 5.53 دابه‌زی.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌ توركیا كردو رایگه‌یاند، گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردانی سوریا، ئه‌وا له‌ رووی ئابورییه‌وه‌ تێكیده‌شكێنین، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌ دووری 20 میل دروستده‌كه‌ن.

PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket