riklam

نوێنه‌رێك: هه‌فته‌ی ئاینده‌ ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ ده‌درێت

عیراق 10:41 AM - 2019-01-14
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ گفتوگركردن له‌سه‌ر داهات و پاره‌ی دابینكراو، له‌ بودجه‌ی گشتی بۆیان.

شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 14-1-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕه‌ پاره‌ی دابین كراو و خه‌رجییه‌كانیان له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019 .

راشیگه‌یاند: لیژنه‌ی دارایی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ته‌واوكردووه‌، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتووشدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆشدا كۆده‌بێته‌وه‌.

 شیروان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌منزیكانه‌ لیژنه‌ی دارایی كاره‌كانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ ته‌واوده‌كات و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و په‌سه‌ند بكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket