riklam

ئێران.. فڕۆكه‌كه‌یه‌ك له‌ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌وته‌خواره‌وه‌

جیهان 10:02 AM - 2019-01-14
.

.

فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگر له‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی رۆژئاوای تارانی پایته‌ختی ئێران كه‌وته‌خواره‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندو ده‌سته‌ی ناو فڕۆكه‌كه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران ئه‌مڕۆ 14-1-2019، بڵاویانكرده‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری جۆری بیونگ 707 ی كازاخستانی له‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی رۆژئاوای تارانی پایته‌ختی ئێران كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ناو فڕۆكه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ راشیانگه‌یاندوه‌، فڕۆكه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ كۆمپانیایه‌كی كازاخستانی به‌ نیازبووه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌تحی شاری كه‌ره‌جه‌وه‌ بفڕێت، به‌ڵام به‌هۆی گڕگرتنی به‌شێك له‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی فڕۆكه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی زیبا كه‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه‌ له‌ رۆژئاوای تاران كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ عه‌فه‌ر زاده‌ وته‌بێژی ره‌سمی دامه‌زراوه‌ی فڕۆكه‌وانی ئێران ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، ئه‌و فڕۆكه‌ بارهه‌ڵگره‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌تحی شاری كه‌ره‌ج ده‌ستی به‌ فڕین كردووه‌و له‌كاتی هه‌ستان له‌ رێره‌وی تایبه‌تی خۆی لای داوه‌و دواتر تێك شكاوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كه‌ له‌ 6 كه‌س پێكهاتوون كه‌ ده‌سته‌جێ له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ سه‌رجه‌میان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، وتیشی: له‌ ئێستادا تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌ هێلیكۆپته‌و ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌و ئه‌مبوڵانس سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی رووداوه‌كه‌و كوژراندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌و كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌ن، لێكڵینه‌وه‌ی وردیش له‌رووده‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket