riklam

تره‌مپ و ئه‌ردۆگان لێدوانی ئاگرین دژ به‌ یه‌ك ده‌ده‌ن

جیهان 09:08 AM - 2019-01-14
.

.

ئه‌مریكاو توركیا به‌رده‌وامن له‌ لێدوانی ئاگرینی دژ به‌ یه‌ك و سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی توركیا ده‌كات و توركیاش داوای ڕێز له‌ تره‌مپ ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له‌ توركیا كردو رایگه‌یاند، گه‌ر توركیا هێرش بكاته‌ سه‌ر كوردانی سوریا، ئه‌وا له‌ ڕووی ئابورییه‌وه‌ تێكیده‌شكێنین، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌ دووری 20 میل دروستده‌كه‌ن.

ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ بێ كاردانه‌وه‌ی توركیا تێنه‌په‌ڕی و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكای به‌ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ ناوزه‌ند كرد، ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكیایه‌تی توركیا رایگه‌یاند: یه‌كسانكردنی كورد و چه‌كداران هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، راشیگه‌یاند: به‌رده‌وامده‌بن له‌ ڕووبه‌روبووبونه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان.

توركیا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ده‌كات و ئه‌مریكاش ئه‌م كاره‌ی توركیا ره‌تده‌كاته‌وه‌.

PUKmedia گۆران قادر

سه‌رچاوه‌:  sky NEWS

544545454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket