riklam

دیاله‌ .. گروپه‌ چه‌كداره‌كان هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاووڵاتیان

عیراق 12:13 AM - 2019-01-14
.

.

له‌سنوری ناحیه‌ی ئه‌بی سه‌یدا له‌سنوری پارێزگای دیاله‌، گروپه‌ چه‌كداره‌كان هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر هاووڵاتیان و داوا ده‌كه‌ن سه‌رو حاڵی خۆیان جێبێڵن.

 

عباس فازڵ ئه‌حمه‌د چالاكوانی مه‌ده‌نی له‌و ناحیه‌یه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دیارده‌یه‌ك سه‌ری هه‌ڵداوه‌، كه‌ چه‌ندین گروپی چه‌كداری هه‌ڵده‌وتنه‌ سه‌ر هاووڵاتیان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و رفاندنیان لێده‌كه‌ن.

 

وتیشی: دواتر داوا ده‌كه‌ن هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌یه‌ جێبێڵن و مه‌ڕو ماڵات و خانووه‌كانیان داگیر ده‌كه‌ن.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پۆلیس هاتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و تاوانبارانه‌ ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌  له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه‌ پشتیوانی ده‌كرێن توانای هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌متره‌ بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیارده‌یه‌.

 

PUKmedia  سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket