riklam

حاكم قادر داوا له‌كونسڵی كوێت ده‌كات نوسینگه‌ی ڕۆشنبیری له‌سلێمانی بكاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:23 PM - 2019-01-13
.

.

په‌ڕینه‌وه‌و فراوانكردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ڕووی سیاسی له‌لایه‌ك وهاوكاری و كۆمه‌كی ئاواره‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ره‌و سه‌رهه‌ڵكشان وبره‌دانی زیاتربه‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌ردووگه‌لی كورد وكوێت , گه‌شانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئاستی هه‌ماهه‌نگی یه‌كانی هه‌ردوولا به‌گشتی وله‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به‌تایبه‌تی, ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی ئه‌و كۆبوونه‌ویه‌دا هات كه‌له‌گه‌ڵ له‌وه‌فدی باڵای كونسڵگه‌ری ده‌وڵه‌تی كوێت به‌سه‌رۆكایه‌تی ( د. عومه‌رئه‌لكه‌نده‌ری) قونسڵی گشتی  ده‌وڵه‌تی كوێتی له‌هه‌ولێر ئه‌نجامی دا .

هه‌رله‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ناوی گه‌لی كوردو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ , سوپاس و ستایشی گه‌ل وحكومه‌تی كوێتی كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پشتیوانی وهاوكارییه‌ به‌رده‌وامانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌ش به‌ئاواره‌كانی شه‌ڕی دژبه‌تیرۆرستانیان كردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه‌ .

هه‌رله‌و كۆبوونه‌یه‌دا داوای له‌كونسڵی گشتی كوێت كرد له‌داهاتوودا له‌شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕووناكبیری ده‌وڵه‌تی كوێت له‌شاری سلێمانی بكه‌نه‌وه‌ وله‌بواره‌كانی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وزانستیدا به‌تایبه‌ت له‌نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وكوێتدا گه‌شه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان بده‌ن .

پاشان كونسڵی كویت ئاستی كاروچالاكییه‌ مرۆییه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوێتی له‌چه‌ندساڵی ڕابردودا خسته‌ڕوو كه‌پێشكه‌شی ئاواره‌كانی عیراقیان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.


PUKmedia / شوان كه‌ریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket