riklam

كونسوڵی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیایه‌كان

جیهان 06:23 PM - 2019-01-13
.

.

كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ئه‌ڵمانیا له‌نامه‌یه‌كدا هۆشداری سزادان ده‌داته‌  چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیایی كه‌ له‌ پڕۆژه‌ی گازی نۆرد ئیستریم 2 به‌شدارن.

 

رۆژنامه‌ی بێڵد ئێم زونتاكی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكردوه‌:" ریچارد گرنڵ كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ئه‌ڵمانیا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیایی كردوه‌ به‌ڕاگرتنی كاره‌كانیان له‌ پڕۆژه‌ی بێڵد ئێم زونتاك، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ن سزاده‌درێن".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌فشار زانیوه‌و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری كردوه‌، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڕه‌شه‌ بێت ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واشنتۆن قسه‌ ده‌كه‌ن".

 

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڕۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیایه‌كی راگه‌یاندوه‌:" ئه‌و نامه‌یه‌ فشارو سیاسی نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌راوێژ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ دیاره‌كانی ئه‌مریكا بووه‌و شیكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی كاری ئه‌مریكایه‌".

 

پڕۆژه‌ی نۆرد ئیستریم 2 پڕۆژه‌ی راكێشانی گازه‌ له‌روسیاوه‌ بۆ ئه‌ڵمانیاو 50% پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای گازپرۆمه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket