riklam

شه‌ڕڤانان سه‌دان هاووڵاتیان رزگاركرد

جیهان 06:15 PM - 2019-01-13
.

.

شه‌ڕڤانانی سوپای سوریایی دیموكرات به‌رده‌وامن له‌پێشـڕه‌وی له‌دواهه‌مین مۆڵگه‌كانی داعش له‌سنوری پارێزگای دێر ئه‌لزوری سوریاو سه‌دان هاووڵاتی مه‌ده‌نی رزگار ده‌كه‌ن.

 

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا شه‌ڕڤانان توانیویانه‌ 613 هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌ده‌ستی داعش  له‌سنوری پارێزگای دێر ئه‌لزور له‌سوریا رزگار بكه‌ن.

 

وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ به‌ره‌و شوێنی ئارام گواستراونه‌ته‌وه‌و خوارده‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی و شوێنی حه‌وانه‌یان بۆ ته‌رخان كراوه‌.

 

رونیشكرده‌وه‌: له‌سنوری دێر ئه‌لزور  له‌نێوان عیراق- سوریا شه‌ڕ به‌سه‌ختی به‌رده‌وامه‌و ده‌یان تیرۆرست كوژراون و چه‌ندین گوند ئازادكراون.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket