riklam

بۆڵتۆن داوای ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران كردوه‌

جیهان 06:11 PM - 2019-01-13
.

.

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكای ئاشكرایكردوه‌، ساڵی رابردوو راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له‌كۆشكی سپی داوای له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كردوه‌ پڕۆژه‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران تاوتوێ بكه‌ن.

 

رۆژنامه‌ی وۆڵ ئیستره‌یت ژۆرناڵ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:" له‌ سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2018 جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، ده‌رئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر دیپلۆماته‌ ئه‌مریكایه‌كان له‌شاری به‌غدا له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كداری سه‌ربه‌ ئێران داوای تاوتوێی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران كردبوو".

 

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌:" ئه‌و پێشنیاره‌ی جۆن بۆڵتۆن كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دواوه‌ بووه‌ له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket