riklam

سلێمانی.. پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 05:49 PM - 2019-01-13
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاندوه‌، به‌دوو قۆناغ بڕه‌ پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق بۆ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار دابه‌شده‌كرێت و كارمه‌ندان ده‌توانن له‌م بانكانه‌ له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی پاره‌كانیان وه‌ربگرن.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه‌،  ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 15-1-2019  له‌ شه‌ش بانكی پارێزگای سلێمانی  شه‌ش هه‌زار و 512 كارمه‌ند بڕه‌ پاره‌ی گرێبه‌سته‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێده‌درێت.


هه‌روه‌ها ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق داوا له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ده‌كات له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاداشته‌كانیان.


PUKmedia تایبه‌ت


 ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...

33333.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket