riklam

دادگای ناكۆكی عیراق- ئینكۆرد –لەندەن لەشاری سلێمانی دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 05:37 PM - 2019-01-13
.

.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەچوارچێوە پشتیوانی یە بەردەوامەكانی یەكێتیی  نیشتمانیی كوردستان بۆ پرسی سەروەری یاسا، حاكم قادرحەمە جان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی كرد لەوەفدی باڵای دادگای ناكۆكییە نێودەوڵەتییەكان دانكۆرد- لەندەن .

لەمیانی دیدارەكەدا سەرەتا وەفدی میوان كە دادوەر د. ئیبراهیم سەرۆكی دادگاكە لەعیراق سەرۆكایەتی دەكرد كارو چالاكییەكانی دادگاكەیان لەماوەی رابردودا لەعیراق بەشێوەیەكی گشتی خستەڕوو كەزۆربەیان یەكلاكەرەوەبووە وهۆكاری چارەسەری چەندین كێشەی ئاڵۆزی یاسایی بوون، لەنێویاندا ڕوونكردنەوەو چارەسەری كێشەی ئاڵۆزی كوشتوبڕو دەستدرێژی ناڕەواو دەركردنی خێزانە كوردەكانی شارۆچكەی دوز لەلایەن هێزی حەشدی شەعبی تروكمان لەڕووی یاسایی ودادگای ناكۆكی یە نێودەوڵەتییەكانەوەو بردنەوەی كەیسە یاساییەكە لەبەرژەوەندی گەلی كورد .

لەبەرامبەردا حاكم قادر ستایشی ئەرك فرمانەكانی كردن لەداهاتوودا ولەبەرامبەر سەروەری یاسا وخستنەرووی راستییەكان بەشێوەیەكی یاساییدا بەردەوامبن وبۆكردنەوەی بارەگای سەرەكی دادگای ناكۆكییە نێودەوڵەتییەكانی عیراق لەشاری سلێمانی بەڵێنی تەواوی هاوكارییەكانی بۆ دووپاتكردنەوە .   

PUKmedia  شوان كەریم  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket