riklam

ئه‌ڵمانیا.. رێگری له‌كاری چه‌ته‌یی ده‌كرێت

جیهان 05:33 PM - 2019-01-13
.

.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه‌ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بێ وێنه‌یان له‌شه‌ش شاری ئه‌ڵمانیا له‌ناوچه‌ی"ڕور" بۆ سه‌ر چه‌ند خێزانێكی تاوانبارو چه‌ته‌ی رێكخراو ئه‌نجامداوه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤاڵن به‌ڕۆژنامه‌ی بیڵدی، له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 13ی كانونی دووه‌می 2019 دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئامانج  له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ژینگه‌ی تاوان و چه‌ته‌یی دروست بكه‌ن.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ شاره‌كانی "دیوسبۆرگ،بوخوم،ئیسن،گیلزینكیرشه‌،گیلكینگهاوزن"ی گرتبوه‌وه‌ چه‌ند شیشه‌ كافییه‌ك و چه‌ند خێزانێكی عه‌ره‌بی گرتوه‌ته‌وه‌ له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا هه‌زارو سێ سه‌د پۆلیس به‌شداریان كردوه‌، به‌ڵام پۆلیسی هه‌رێمه‌كه‌ هیچ ورده‌كاریه‌كی نه‌خستۆته‌ڕوو.



PUKmedia شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا

razzia-nrw-102_768x432.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket